یا زەوی ئاوا ژیانی لەسەر درووست بووە یان ئەو خورافاتەیە باسی دەکەن؟

sample-ad

بزانە مەسەلەی دار و تەختەکە چۆنە؟
پیر و ڕێبەری زەردەشتیان پیر لوقمان ئاوا دەتانخاتە تەڵەوە؟
ئایا زەوی ئاوا ژیانی لەسەر درووست بووە یان ئەو خورافاتەیە باسی دەکەن؟
بیخوێنەرەوە بەووردی بزانە کامیان ڕاستە؟

ڕۆچوونێك بەدیدەکانی پێغەمبەر میترادا دەربارەی ژیانی زەوی و بوونەوەران:

میترا، بوونی لە چوارچێوەی هەستەکانی ئاوەز( عەقڵ) ی مرۆڤدا شیکردۆتەوە و پێی وابووە کە بوون، دەرهاویشتەی هەست و پەیپێبردنەکانی ( خەرەد، یان ئاوەز، یان عەقڵ) ە و دایکی ژیانی مرۆڤ و زیندەوەرەکانیتر زەوییە. بەم پێیە زەویی بە دایکی بوونەوەرەکان ناو بردووە.
میترا، کە پێشینەی موگە کوردەکانە، گەشەی بەردەوام و لەپڕەکانی بوونەوەران بە خراپ بوون و دروستبوونی وەرەم دەچوێنێت و پێی وایە، هەستەوەرەکان، لەپێویستییەکانی تەواوکاریی جەستە و گەشەی بونەوەرەکاندا، لەئەنجامی خراپبوونی جەستە و ئەندامەسەرەتاییەکانی کۆمەڵێك بوونەوەردا، پەیدابوون و بوونەتە بەشێك لەتەواوکاریی جەستەی بوونەوەرەکان. و ئەمەش لەژێر هەژموون و کاریگەریی پێگەیشتتنی و تەواوکاریی سوڕی ژیانی زەوی ڕوویداوە و بوونەوەرەکان، خۆیان، لەجەستەیاندا گەشەیان بەم هەستەوەرانە داوە و تەنانەت قاڵبی جەستەشیان لەسەر بونیاد و بنچینەی ئەم هەستەوەرانە داڕشتووە کەڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بەو ژینگەیەی تێیدا بوون لەسەر زەوی.
بوونیاد و سروشتی بوونەوەرەکانی سەر زەوی، بەتەواوی لەزەوییە دایکەکەیان دەچن. هیچ جیاوازییەك لەنێوان پێکهاتەکان و چۆنێتیی ژیانی زەوی و بوونەوەرەکانی سەر زەویدا نییە. زەوی، بەهۆی هەستەوەرەکانییەوە لەگێتیدا خۆی گونجاندووە و ژیان دەکات. مانگ، یەکێکە لەهەستەوەرە گرنگەکانی زەوی. سەنگ و تەرازووی زەویی لەگێتیدا ولەناو کۆمەڵەکەی خۆیدا ڕاگرتووە. ئەو دەمەی کەزەوی خۆی ڕێك دەخست، مانگی لەخۆی کردۆتەوە و ئەمەش ئەو وەرەمەیە کە جەستەی پێ باش کردووە و پاش فڕێدانەوەی لەخۆی، لەمەودایەکی نزێك لەخۆیدا، شەتەکی داوە و چاوی زەوییە بۆ ڕێکخستنی سوڕانەوە و هێزی دووەمی قورسایی زەوییە لەناو ئەو خولانەوە جۆراوجۆرانەی کە جوڵەی زەویی پێکهێناوە.
بەرگەهەواییەکانی زەوی، دووەم هەستەوەری زەوین کە ژیانی زەوییان هێشتۆتەوە و پێستەهەواییەکن کە ناهێڵن پڕوشە ئاگرینەکانی خۆر کاریگەرییان لەسەری هەبێت و هێڵەکێکن بۆ پاڵاوتنی ئەو پڕوشانە و زەوی، لەڕێگەیەوە زاوزێی پێ کردوون و ژیانی بوونەوەرەکانی پێ بنیاد ناوە و خۆی بەو پڕوشانە پیتاندووە. دابەشکردنی بەرگەهەواییەکانیش لەخوارەوە بۆ سەرەوە، زیرەکیی ئاوەزی زەوی دەردەخات کە چۆن پێکهاتەی سروشتیی خۆی لێ دروست کردوون. هەر لەڕێگای گەرمیی پڕوشەکانی خۆرەوە، گەردەکانی ئاو شیدەکاتەوە و دەیاندات بەدەم بای هەناسەیەوە و بەچڕکردنەوەیان لەجێگا ساردەکانی ناو بەرگە هەواکەیدا، دەیاندڵۆپێنێت و بوونەوەرەکانیتری ناو باوەشی خۆی پێ ئاو دەدات و بەردەوامی بە مانەوەیان دەدات. بەم پێیە هەستەوەری بەرگەهەواییەکان، ڕۆڵێکی کاریگەر لە ژیانی زەویدا دەگێڕێت و هۆکارێکە بۆ پاراستن و بەردەوامیدان بە ژیانی زەوی.
بەپێی شیکردنەوەکانی میترا، هەستەوەرەکانی زەوی، تەنها لەو جووتەدا خۆیان نابیننەوە، بەڵکو زەوی، هەستەوەری گرنگ و سەرنجڕاکێشی هەیە کە یەکێکیان لەناو کرۆك و ناوکی زەویدایە و ماددەیەکی شلە و بەرزترین پلەی گەرمیی هەیە و سەرپەرشتیی گەرمبوون و ساردبوونەوەی زەوی دەکات و لەکەشێکی لەباردا ڕایدەگرێت. بێجگە لەوەش، کۆمەڵێك تیشکی موگناتیسیی ڕاکێشان و شەتەکدانی لێ دروست دەبێت و وەك گوریسێك خۆی هەم بە ئەستێرەکانیترەوە و هەم بەخۆرەوە پێ گرێ دەدات و ناشهێڵێت لە بازنەکەی خۆی دەربچێت و لەڕێگای مانگیشەوە ئەم خۆبەستنەوە و مانەوەیە لەناو بازنەی سوڕانەوەکانیدا، وەك خۆی دەهێڵێتەوە. ئەم هەستەوەرە، کە سێیەم هەستەوەری ژیانی زەوییە، کێش و قورسایی هەزاران جار هێندەی زەوی خۆی دەبێت.
میترا، دەبێژێت ( ڕەوانی زەوی، توێکڵێکی چین لەسەر چینی ئۆرگانیی بۆخۆی داڕشتووە و لەو گەردەبۆگەنانە، تۆو و هێلکەی بوونەوەرەکانی دروست کردووە و لەڕێگای پڕوشەکانی خۆرەوە پیتاندوونی). ئەمەش ئەوە دەردەخات کە زەوی، کۆمەڵێك ماددەی ئۆرگانیی لەناو ناخی خۆیدا هەڵگرتووە و بەردەوام و لەهەر هەڵکەوتێکدا کەبۆی ڕێك بکەوێت دەیانپیتێنێت و زیندەوەری نوێ دروست دەکات. وەك میترا دەڵێت ( دەستکاریکردنی ئەم شانە ئۆرگانییانە، ژیانی زەوی دەخاتە مەترسییەوە و تەنانەت پێش ئەوە ژیانی بوونەوەرەکانی پێ لەناو دەچێت). ئەم شیکردنەوەیەی میترا هەموو ئەو دیدانە ڕەت دەکاتەوە کە دەبێژن، نەوت و گازی سروشتی ماددەی ئۆرگانیی جەستەی ئەو بوونەوەرە پێشوونانەن کەبەهۆی بومەلەرزە و کەوتنە خوارەوەی پارچەئەستێرەدا بۆ سەر زەوی لەناو چوون و ئەم نەوت و گازە سروشتییەیان لەناو زەوی لێ پێکهاتووە. کەواتە، ئەم ماددە ئۆرگانییانەی ناو زەوی، قۆناغی لەدایكبوون و دروستبوون و پیتاندنی بوونەوەرەکانە و بەم دەرهێنان و بەفیڕۆدانانەی کە مرۆڤ دەیانکات و پێویستییەکانی خۆیانی پێ پڕدەکەنەوە، هەڕەشەیەکی گەورەیە لەئایندەی زەوی و ژیانی زەوی و بوونەوەرەکانی سەر خاکەکەی دەکرێت. هەر بۆیە، زەردەشتی مەزن سەبارەت بە مرۆڤ دەبێژێت ( مرۆڤ، هێندە ترسناکە کەلەدەستیدایە ڕوناکایی خۆر بکوژێنێتەوە. بۆیە پێویستە خۆی، خۆی ڕام و دەستەمۆ بکات).
شادەماری هەستەوەرەکانی زەوی، لەسوڕانەوەکانیدا کۆدەبنەوە و بە جوڵانەوەکانی لەناو گێتیدا و لەبازنەکەی خۆیدا، ژیان و بوونی پێك دەهێنێت. تەنانەت دەنگ و زیڕەزیڕ و جیڕەجیڕ و بۆڕە بۆڕەکەی لەناو وگێتیدا وەك ئەوە وایە لەگەڵ ئەستێرەکانیتردا گفتوگۆ بکات. هەر ئەمانەش نییە، بەڵکو، زەوی، لەگەڵ کۆمەڵەکەی خۆیدا، دەبنە هەستەوەری دراوسێکانی و کەرەستەی گواستنەوەی یاساکانی ڕێکخستنیانە بەیەکەوە. وەك میترا دەبێژێت ( بوون، بریتییە لە یاسا و هەستەوەری ئەستێرەکان لەگێتیدا).
میترا، پێی وایە، گێتی خوداوەند و دایکی زەوییە. ئێمەش، لەزەوی بووین و بەپڕوشەکانی خۆر پیتێندراوین و لەشەودا گەشەمان کردووە و لەدایك بووین. وەك دەڵێت ( گوڵی نیلۆفەڕ، تاکە بوونەوەری سەردەمی پیتاندن و گەشەکردن و لەدایکبوونە کە تاکو ئێستا سروشتی خۆی نەگۆڕیوە و لەشەودا دەکرێتەوە و بەڕۆژیش خۆی دادەپۆشێت و دەنوێت). کەواتە، ئەگەر ئەم گوڵە بەنمونە وەربگرین ئەوا ئاسانتر دەتوانین لە سەردەمی درووستبوونی بوونەوەرەکان بگەین کە بەهۆی پروشەکانی خۆرەوە، لەناو باوەشی زەویدا و لەماددە ئۆرگانییەکانی کەڵیان گرتووە و پیتێندراوون. پاشان لەگەڵ خۆرئاوابووندا گەشەیان کردووە و لەدایك بوون. کەواتە، پێش ئەم هەوڵە سەرکەوتووە، زەوی، چەندین تێکۆشانیتری بەخۆیەوە بینیوە. بەمانایەکیتر، چەندین گۆڕانکاریی وورد و بەردەوام لەگەڵ تەمەنی زەویدا ڕوویداوە تاکو گەیشتووە بەم لوتکەیە. لەوانە، پێدەچێت بوونەوەرەکان پێشتر ئاوی یان خاکی بووبێتن. وەك ئەوەی بوونەوەری جەستە ئاو یان بوونەوەی جەستە خاك پەیدابووبێتن، بەڵام ئەمانە نەیانتوانیوە بەردەوام بن و وەرەمەکان تێکیان داون و پوکاونەتەوە. یان لەژێر هەژموونی گەرمبوونەوە و ساردبوونەوەی زەویدا کۆتاییان پێهاتووە. بەڵام کاتێك زەوی ڕسکاوە، واتا کەگەیشتۆتە قۆناغی پێگەیشتوویی بوونەوەری خاس و تەواوی لێهەڵهاتووە و ئەوانیش هەر بەهۆی گەشەی بەردەوامی زەوییەوە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. بۆیە، گەشەی بەردەوامی جیناتەکانی بوونەوەران، ڕاستەوخۆ لەلایەن سروشتی بوونی زەوییەوە ڕێکخراوە و وەرەمەکانیش ( خانە و هەستەوەرە شێرپەنجەییەکان) کە تا ئەوپەڕی لوتکەی گەشەکردنی خێرا خزیوون، بونەوەرە پێشکەوتووەکانی لێدروست بووە و قۆناغ بەقۆناغیش بووە بە بۆماوە و گەیشتۆتە سروشتی بوونی ئێستایان.
لێرەوە، مرۆڤ، کە پێگەیشتووترینیانە، بەدووای بوونی خۆیدا دەگەڕێت و سەرگەردانی ناو ئەو گێتییەیە کە هیچی لێتێناگات و لەئاست و توانای بیرکردنەوەی مێشکە بچوکەکەیدا نییە. بەڵام، وەرەمی شێرپەنجەی گەشەکردن، لەهەندێك لەتاکەکانیدا تا ئەوپەڕی دەچێت و ڕێگای پێدەدات کە بەیاسا و زانیارییەکانی بنچینەکانی درووستبوونی خۆی بگات و میتراش یەکێك بووە لەوانە. ئەم هاوکێشەیە بەگەورەبوونی مێشکدا گوزەری کردووە کە تێیدا ئەندێشە، وەك گەنجینەی ناو بڕگەکانی پێزانین و هەستکردن و بینین و گوێلێبوون و بۆنکردن و دامەزراوەی ڕیشاڵۆکە خەیاڵییەکانی تەرازووی ( ئاهوو) کەلە ئەنجامی ئاوەزەوە دروست دەبێت، وێنەگەلی خەیاڵی داهێناوە. هەر ئەم داهێندراوەی مێشك لە ناسینەوەی دەوروبەر لەڕێگای هەستەوەرەکانییەوە کە جێگەی خۆیان گرتووە، بوون بە ئەندێشە. تاکو ناسینەوەکان قوڵتربێتەوە. ژیری زیاتر و زیاتر دەچەسپێت وەك میترا دەڵێت( ژیری، لە ناسینەوەی گەمژەییەوە سەردەردەهێنێت، تاکو گەمژەبوون دیاری نەدات، زیرەکی و ژیری بەرجەستە نابێت. ئەمانەش ئەندێشە خەیاڵییەکانی پێش تەرازووی ئاهوون و بەپردی بیرکردنەوەدا دەڕوات و دەبێتە ژیری). لەم دەرەنجامەشەوەیە میترا دەبێژێت( مرۆڤ، چەند سەمەرەیە کە لەهەستکردن و ناسینەوەی تەرازووی گەمژەیی خۆیەوە، ژیری دەناسێتەوە. کەواتە ئەوانەی کەدەزانن گەمژەن، هەر بەڕاستی گەمژەن دەنا ئەگەر بەڕاڕەوی گەمژەییدا ڕۆنەچن کەنگێ دەتوانن ژیری بەرهەم بهێنن!)

سەرچاوە: پەرتوکی گوزەرێك بەناو نهێنییەکانی بووندا

 

sample-ad

کۆمێنتی فەیسبووک

توانج نووسین داخراوە